9/8/2017

کۆمیسیۆنی ويلایەتە یەكگرتووەكان بۆ ئازادیی ئایینی نێودەولەتی لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمريكا، کۆدەبێتەوە

واشنگتۆنی پایتەخت، ئەمريكا (us.gov.krd)

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە يەكگرتووەکانی ئەمريکا، بەیان سامی عبدالرحمن، لەگەڵ ڕابەرایەتیی کۆمیسیۆنی ويلایەتە يەكگرتووەکان بۆ ئازادیی ئایینی نێودەوڵەتی کۆبۆوە (USCIRF) بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕاپۆرتەکەی ئەم دواییەیان لەسەر ئازادییە ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستان. سەرۆكی کۆمیسیۆن، دانیاڵ مارك، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی کرد، کە بە ئامادەبوونی چوار لە کۆمیسیۆنەرەکان، بەڕێوەبەری جێبەجیکار و چەند بەڕێوەبەر و شیکارێکی تر ئەنجام درا.

نوێنەر بەیان سامی عبدالرحمن سوپاسی USCIRF کرد بۆ پابەندێتییان بە ئازادی ئایینی و کارەکانیان لە کوردستان، و باسی سەرنجەکانی کرد لەسەر دەرەنجامەکانی ڕاپۆرتەکە. جەنابی نوێنەر هەروەها جەختی لە پابەندێتیی کوردستان کردەوە بە ئازادییەکانی ئایینی و لێبوردەییەوە، و تیشکی خستە سەر بەرەوپێشچوونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی مافەکانی سەرجەم خەڵکی کوردستان. بەڕێزیان هەروەها وتی کوردستان دوورگەیەكی دەگمەنە لە کراوەیی و پێکەوەژیان لە خۆرهەلاتی نێوین. بەیان خان هەروەها باسی ئەوەی کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانێت و دان بەوەدا دەنێت کە کۆمەڵگە خوازیاری گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونن، و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەلامدەری ئەم بابەتەیە.
Background pattern
Colors
Skin
Layout style