8/4/2016

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕابەرانی ڕەوەندی کورد کۆدەبێتەوە لە چەند شارێكی ويلایەتە یەكگرتووەکان

Washington, DC, USA (us.gov.krd) – نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەکان بەیان سامی عبدالرحمن رۆژی هەینی، کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا بۆ ناشڤیل، تێنسی، و بۆستن، ماساشویتس.

نوێنەر خانم بەیان سامی عبدالرحمن لە تێنسی لەگەڵ قوتابیان و ئەکادیمیاییەكان و رەوەندی کوردی کۆبۆوە لە زانکۆی تەکنەلۆجیی تێنسی (تێنسی تێك) و دواتر لەگەڵ زانکۆی لیپسکۆمب هاوخانەخوێی بۆنەیەكی کرد، هەروەها لەگەڵ دەستگای تری وەك یەکێتی کۆلیژانی سەربەخۆی تێنسی و زانکۆكا، و ئەنجومەنی کاروباری نیودەوڵەتی لە تێنسی.

بەڕێزیان لە زانکۆکان چاوی بە سەرۆكی زانکۆی تێنسی تێك، فیلیپ ئۆڵدهام و پرۆفیسۆر مایکل گەنتەر کەوت، کە لێکۆڵەرێکی بەناوبانگە لەسەر کاروباری گەلی کورد.

بەیان خانم هەروەها لەگەڵ چەندین بەرپرس و سەرکردەی ناوچەکە کۆبۆوە، وەك پارێزگاری تێنسی بیڵ هاڵسام و جێگری پارێزگار جێمس هێنری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جیم کوپەر، قایمقامی ناشڤیل میگان باری، و بەرپرسان لە نووسینگەی ئەمریکای نوێ لە ناشڤیل، و ئەندامانی ژووری بازرگانی ناشڤیل. بەڕێز نوێنەر هەروەها کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابیانی کوردی بەرنامەی تواناسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کرد.

لە هەموو کۆبونەوەکاندا، بەیان خان سوپاسی خەڵکی ناشڤیلی کرد بۆ پەیوەندی پتەویان لەگەڵ ڕەوەندی کوردی لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا. بەڕێزیان تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگە ئابووری و مرۆیی و ئاساییشەی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بۆتەوە و داوای درێژەی پشتگیریی کرد. ناشڤیل ژمارەیەکی زۆر رەوەندی کوردی لێیە، کە گەورەترینە لە ويلایەتە یەكگرتووەکان. ئەمە یەکەمین سەردانی بەڕێز بەیان خانم بوو بۆ تێنسی وەك نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەکانی ئەمريکا. پێشتر سەردانی ناوچەکەی کردووە کاتێك نوینەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە شانشینی یەكگرتوو.

دواتر لە کۆتایی هەفتەکەدا نوێنەر بەیان خانم سەردانی بۆستنی کرد بۆ ئاخاوتن لەگەڵ ئەکادیمیاییەکان لە ئەنجومەنی کاروباری جیهانیی بۆستن وەك بەشێك لە زنجیرەی ئاخێوەری “بڕیاری مەزن لە سیاسەتی دەرەوە”. لە ئاخاوتنەکانیدا، بەڕێزیان باسی رەوشی هەنووكەیی کوردستانی کرد و تیشکی خستە سەر رەوشی مێژوویی ناوچەکە. بەڕێزیان وتی “سەرەڕای ئەم ئاستەنگانە، ئاییندەی هەرێمی کوردستان گەشاوەیە چونکە پابەندین بە دیدگای خۆمانەوە بۆ ئاییندەیەکی باشتر و پابەندین بە بەهاکانمانەوە”.

بەڕێزیان لەگەڵ سەرکردەی زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ماساشویستس، بەڕێز رۆناڵد ماریانۆ، کۆبۆوە، هەروەها کۆبۆوە لەگەڵ بەڕیوەبەری پەیمانگەی ئاسایشی مرۆیی لە زانکۆی توفتز، دکتۆر ئێلین بابیت، و چاوپێکەوتنێکی رادیۆیی ئەنجامدا لەگەڵ Marco Werman لە ڕادیۆی نێودەوڵەتی زا وۆڕڵد.

Background pattern
Colors
Skin
Layout style