16/3/2016 (2)

کۆمەڵەی قوربانياني كيمياباراني هەڵەبجە

بەڕێزان ئامادەبووانی مرۆڤدۆست،

ڕێکخراوانی هاوهەڵوێست،

له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ پاش زنجیره‌یه‌ک پلانی قر کردن و سڕینه‌وه‌ی کورد له‌ کوردستانی عیراق وه‌ک کۆجی زۆره‌ملێی کورده‌ فه‌یلیه‌کان و بێسه‌ر و شوێنکردنی زیاتر له‌ 8000 بارزانی و پرۆسه‌ی ئه‌نفال که‌ تیایدا 182000 هاوڵاتی بێتاوانی کورد بونه‌ قوربانی له‌لایه‌ن رژێمی پێشویی عیراق به‌سه‌رۆکایه‌تی گه‌وره‌ دیکتاتۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م (سه‌دام حسین) ، هه‌ر ئه‌م رژێمه‌ فاشیست و جینۆسایدکاره‌ له‌ 16/3/1988 به‌ رۆژی روناک و به‌به‌رجاوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ جیهاندا شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ جه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی کیمیایی و بایلۆجی بۆمبارانکرد که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا زیاتر له‌ 5000 هاوڵاتی بێتاوانی کرده‌ قوربانی که‌ زۆربه‌یان ژن و مناڵ بوون وه‌ زیاتر له‌ 10000 هاوڵاتی تربرینداربوون که‌ هه‌ندێکیان هه‌تاکوو ئێستاش به‌ ده‌ست ئه‌و برینه‌وه‌ ئازار ده‌جێژن.

ئێمه‌ی که‌س و کاری قوربانیانی جه‌کی کیمیایی هه‌میشه‌ خوازیار بوین شاره‌که‌ی ئیمه‌ کۆتا تاقیگه‌ی جه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژه‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان بیت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌کان به‌ده‌وامن له‌ به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان ئه‌م جه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژه‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌. دیارترینیان له‌م کاتی نزیکانه‌دا رژێمی سوریا به‌رانبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی خۆیی و به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له‌ به‌رانبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌کاریان هینا.

هه‌روه‌ها زۆر داوامانکرد له‌ ده‌وڵه‌تان و ناوه‌نده‌ بریارده‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان که‌ رێگری بکه‌ن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی تاوانه‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌ کان له‌ جیهاندا و به‌تایبه‌تی له‌ کوردستاندا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جه‌ند ساڵانێک پاش روخانی رژێمه‌که‌ی سه‌دام حسین گه‌لی کورد روبه‌روی جۆرێکی تری له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵ بویه‌وه‌ له‌لایه‌ن ترساناکترین گروپی تیرۆرستی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش که‌ هه‌زاران یه‌زیدی و مه‌سیحی و کەمە نەتەوەی تر له‌ ناوجه‌ی شه‌نگالی کوردستانی عیراق شه‌هید کران و سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ بوون. هه‌ره‌وها زیاتر له‌ 3000 ژن و مناڵ رفێنران و دواتر وه‌ک کۆیله‌ له‌ بازاره‌کانی ناوجه‌کانی ژێرده‌ستی ئه‌م تاقمه‌ ترسناکه‌ به‌ نرخێکی که‌م فرۆشران.

ئه‌م تاوانه‌ به‌ پێوه‌ری هه‌موو یاسا نێوده‌وڵتیه‌کان ده‌جێته‌ جوارجێوه‌ی تاوانی جینۆسایده‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو پێکه‌وه‌ کاربکه‌ین و ده‌نگمان بگه‌یه‌نینه‌ ناوه‌نده‌ بریاریده‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان تاکو فشارێکی نێوده‌ڵه‌تی دروست بکه‌ین و ئه‌م تاوانانه‌ وه‌ک جینۆساید له‌ ئاست نێوده‌وڵتی بناسرێت جونکه‌ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌م تاوانه‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تیانه‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا و دادگایی کردنی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌کان و گه‌رانه‌وه‌ی ماف بۆ قوربانیان و که‌س وکاری قوربانیه‌کان باشترین جاره‌سه‌ره‌ بۆ رێگرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی . له‌هه‌مان کاتدا پێمان وایه‌ مانه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد بێجاره‌ سه‌ر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوراست و نه‌بونی کیانیکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد هۆکارێکی سه‌ره‌کیه‌ بۆ به‌رده‌وام روبه‌روبونه‌وه‌ی کورد له‌ تاوانی جینواساید، بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌موان هاوکارمان بن له‌ جاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان و گه‌رانه‌وه‌ی مافه‌کانمان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک و رزگاربونمان له‌ ژێده‌سته‌یی ده‌وڵه‌تانی تر.

کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناوی که‌س و کاری قوربانیانی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تی و رێکخراو و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌کات که‌ به‌رده‌وام هاوخه‌ممانن و داکۆکی له‌مافه‌کانمان ده‌که‌ن، داوایان لێده‌که‌ین که‌ راستگۆیانه‌ و وه‌ک ئه‌خلاقێکی سیاسی و مرۆڤ دۆستانه‌ هه‌موو تاوانه‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی دژ به‌ کورد به‌تایبه‌تی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و کورده‌ یه‌زیدیه‌کان به‌جینۆساید بناسێنن تاکو رۆحی شه‌هیده‌کانمان شاد بێت و برینی خاوه‌ن قوربانیه‌کان سارێژ بێت له‌هه‌مان کاتدا ببێته‌ هۆکارێک بۆ رێگرتن له‌ هاوشێوه‌ی ئه‌م تاوانه‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تیانه‌.

كۆمەڵەی قوربانياني كيمياباراني هه‌ڵه‌بجه‌

PDF

Background pattern
Colors
Skin
Layout style