15/1/2016

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاریی ئابووری، سەربازی و مرۆیی لە ويلايەتە یەكگرتووەكان دەکات

واشنگتۆن، پایتەخت، ويلایەتە یەكگرتووەكان (us.gov.krd) بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ واشنگتۆن لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەرگری و بەرپرسانی تری حکومەت کرد، هەروەها لەگەڵ چەندین سیناتۆر و کەناڵی میدیا. ئەم سەردانە لە کاتێكدا دێت کە نرخی نەوت دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، و حکومەتی هەرێم 1.8 ملیۆن ئاوارە ڕووی تێکردووە، و شەڕی لە دژی داعش بەردەوامە، ئەمانەش بارێكی گەورەی ئابووریین لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان.

بەڕێز دکتۆر فوئاد، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان، و بەڕێز وەزیر فلاح مصطفی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، و بەڕێز بەیان سامی رەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەکگرتووەكان، رۆژی چوارشەممە سەردانی جەنەراڵ لۆید ئۆستنیان کرد. بەڕێز جەنەراڵ لۆید ئۆستن Lloyd Austin، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەڕاستە لە سوپای ويلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا. (وێنەکەی سەرەوە لای ڕاست). لە چەند کۆبوونەوەیەكی چڕوپڕدا، شاندەکە تاوتوێی رۆڵی پڕبایەخی ويلایەتە

یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانیان کرد لە پشتگیری و مەشق دابینکردنی کەرەستە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە. شاندەکە رۆژی پێنجشەممە لە وەزارەتی دەرەوەی ويلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ چەند گەورە بەرپرسێكی وەزارەتدا تاوتوێی ڕەوشی سەختی ئابووری و ئاستەنگ و ئەرکە مرۆیی و تەناهییەكان کرد. لە کۆبوونەوەیەك لەگەڵ یاریدەدەری وەزیر تۆم مالینۆسکی، دێڤید ساپرستاین گەورە باڵیۆز بۆ کاروباری ئازادیی نێودەوڵەتیی ئایینی، و تۆد باجواڵد بەڕێوەبەری نووسینگەی دادی جیهانیی تاواندا، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی دواترین پێشهاتەکان و رەوشی کەمە نەتەوەیی و ئاینییەكانی هەرێمی کوردستانیان کرد. داوای پشتگیرییان کرد

بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دانپێدانان بە تاوانەکانی داعشدا وەك جینۆساید. یاریدەدەری جێگری وەزیر بۆ کاروباری عێراق و ئێران، جۆزێف پێنینگتۆن، میوانداریی شاندەکەی کرد بۆ تاوتوێی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی كوردستان و ناوچەکە دەبنەوە. بەرپرسانی كورد پوختەیەكیان پێشکەش بە گروپێك لە بەرپرسانی نووسینگە جۆراوجۆرەكانی دەستگای دەرەوە کرد لە وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ڕەوشی هەنووكەیی شەڕ، و کاریگەری لەسەر قەیرانی ئابووری و قەیرانی مرۆیی و داوایان لە حکومەتی ئەمریکا کرد درێژە بدات بە پشتگیری و هەروەها پشتگیرییەکانی زیاتر بکات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم

قەیرانانە. بەڕێزان دکتۆر فوئاد حسێن و وەزیر فلاح مصطفی و بەیان سامی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەوەیان لەگەڵ یاریدەدەری جێگری وەزیر ئەماندا سلۆت کرد، بەرپرسی نووسینگەی کاروباری ئەوروپا و ئۆراسیا، هەروەها لەگەڵ بەڕێز فیلیپ کۆسنێت،

بەڕێوەبەری نووسینگەی باشووری ئەوروپا کۆبوونەوە بۆ تاتویی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە.

هەنووكە کوردستان 1.8 پەنابەری سوریایی و ئاوارەی ناوخۆی عێراقی لەخۆگرتووە. ژمارەیەكی زۆر لەم خەڵکانە سەر بە گروپی ئیتنی و ئایینی جۆراوجۆرن، بێجگە لە عەرەبی شیعە و سوننە. شاندەکە هەروەها لەگەڵ سیناتۆر تیم کاین سلە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لیژنەی خزمەتی سەربازی کۆبووەوە، هەروەها لەگەڵ سیناتۆر جێف مێرکلی لە لیژنەی تەخانکردنی سەربازی و لیژنەی لاوەكیی چالاکییەكانی دەرەوە کۆبوونەوە. شاندەکە زۆر سوپاسی ويلایەتە

یەکگرتووەكانیان کرد بۆ هاوکارییان بۆ کوردستان و باسی ئەو ئاستەنگانەیان کرد کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە . بەڕێزان دکتۆر فوئاد حسین و وەزیر فلاح مصطفی پوختەیەكیان پێشکەش بە پسپۆڕانی سیاسەتی دەرەوە و پسپۆڕانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کرد لەسەر ڕەوشەکە لە ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوە the Council on Foreign Relations. لە بۆنەیەكی تر، دکتۆر فوئاد کۆبوونەوەی لەگەڵ دەەستەی نووسەرانی واشنگتۆن پۆست کرد و وەزیر فلاح مصطفی پوختەیەكی پێشکەش بە نووسەران و رۆژنامەوانانی ئەسیۆشییەتد پرێس کرد سەبارەت بە پێداویستبوونی هاوکاریی زیاتری کوردستان لە لایەن ويلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانانەوە لە

بوارەكانی سەربازیی و مرۆییدا، و جەختیان خستە سەر ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە ڕووی لە کوردستان کردووە و بە ئاستەنگێكی مەزن وەسفیان کرد.

ئێوارەی چوارشەممە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی بزنسی ويلایەتە یەكگرتووەكان-کوردستان USKBC، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەخوانێكی بۆ بەڕێزان دکتۆر فوئاد و وەزیر فلاح ڕێکخست.

Read this press release in English here.

Background pattern
Colors
Skin
Layout style