13/1/2015

شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنگتۆنی پایتەختە بۆ تاوتوێی ئاستەنگەكانی پێش کوردستان

واشنگتۆنی پایتەخت، ويلايەتە يەكگرتووەکان (us.gov.krd)

شاندێكی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم هەفتەیە لە واشنگتۆنە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی ويلایەتە یەكگرتووەكان، ئەندامانی کۆنگرێس، کەسانی ئەکادیمی و کەناڵەکانی میدیا بۆ باسکردنی ئەو قەيرانانەی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە، کە unnamed (1)گەورەترینیان بریتییە لە کێشەی ئابووری.

سەردانی ئەم شاندە لە کاتێكدایە کە ڕەوشی ئابووری ڕۆژ بە ڕۆژ سەختتر دەبێت لە هەرێمەکە لەژێر کاریگەری بڕینی بەشە بودجە لە لایەن بەغداد، و دابەزینی نرخی نەوت، و شەڕی دژی داعش، و لێشاوی پەنابەری سووریایی و ئاوارەی ناوخۆی عێراق کە پەنایان بۆ کوردستان هێناوە.

شاندەکە لە واشنگتۆنە بۆ تیشک خستنە سەر ئەو فشارە گەورەیەی لەسەر داراییەكانی کوردستانە کە هەڕەشەی ئەوە لە ئارادایە کار بکاتە سەر توانای کوردستان لە درێژەی سەرکەوتنەكانی لە دژی داعش و توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە داڵدەدانی خەڵکی پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆ.

لە یەكەم رۆژی سەردانەکەیاندا، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بەڕێز دکتۆر فوئاد حسێن و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەڕێز فلاح مصطفی بکر، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز بەیان سامی رەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەكان، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حکومەتی ئەمريكا و ئەندامانی کۆنگرێس و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا کۆبوونەوە. لە سەرجەم کۆبوونەوەكاندا شاندەکە سوپاسی ويلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكایان کرد بۆ پشتگیریی لە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، و هەروەها بۆ دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی لە رێی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە.

شاندەکە لەگەڵ چەند گەورە بەرپرسێكی حکومەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمريكا کۆبوونەوەی کرد بۆ تاوتوێی چەندین بابەت. لە کۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ یاریدەدەری وەزیر ئان ڕیچارد لە “نووسینگەی دانیشتوان، پەنابەر و ئاوارەیی”، بەڕێز دکتۆر فوئاد حسێن سوپاسی ويلایەتە یەكگرتووەكانی کرد بۆ دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی، کە زۆر پڕبایەخ بووە بۆ ڕزگارکردنی سەدان هەزار لەو کەسانەی لە زەبروزەنگ هەڵهاتوون. هەروەها وتی ” نزیکەی 1.8 ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆی عێراقیی پەنایان بۆ کوردستان هێناوە، فشارێکی مەزن کەوتۆتە سەر ژێرخانی کوردستان، و کۆمەڵگە و دەستگاكانی حکومەت و بەڕێوەبردن، و هەڕەشەيە لەسەر تواناکانی ئێمە.”

ويلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا گەورەترین کۆمەکبەخشە بۆ چالاکییە مرۆییەكان. ساڵی ٢٠١٥، ويلایەتە یەكگرتووەكان 603 ملیۆن دۆلار هاوکاریی بەخشیی بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چالاکییە مرۆییەكان لە عێراق. لەگەڵ ئەمەشدا، تەمویلی عێراق لە سالی پار بە بڕی 75% کورتی هێنابوو. تەمویلکردنی ئاوارە ناوخۆكانی عێراق لە ٢٠١٥، کە زۆرینەی ئاوارەكانی کوردستان پێك دەهێنن، تەنێ 13% ی لەو 466 ملیۆن دۆلارە بەرکەوت کە پێویستی بوو.

گەورە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە لە نووسینگەی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیك، یاریدەدەری جێگری وەزیر جیراڵد فایەرستین و یاریدەدەری جێگری وەزیر جۆزێف پێنینگتۆن، پێشوازییان لە بەڕێزان دکتۆر فوئاد و وەزیر فلاح کرد بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سەختی ئابووری، و قەیرانی مرۆیی و تەناهی کە کاریگەریان لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە.

سەرەڕای شەڕی دژی داعش و قەیرانی ڕوولەزیادبووی پەنابەرەكان، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ئاستەنگی سەختی ئابووری بۆتەوە. لە کاتێكدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو دابەزی بۆ ژێر 30 دۆلار لە رۆژی سێشەممە کە ئەوە یەکەمین جارە لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە بۆ ئەو نرخە دابەزێت، دابینکردنی مووچەی کارمەندەكان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەرکێكی زەحمەتتر دەبێت، بە مووچەی ئەو پێشمەرگانەشەوە کە لە بەرەكانی جەنگن.

بەڕێزان دکتۆر فوئاد و وەزیر فلاح، هاوڕێ لەگەڵ بەیان سامی ڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمريكا، کۆبوونەوەیەكیان ساز کرد لەگەڵ ئەندامانی دیموکرات و کۆماریی کۆنگرێسی ئەمريكا. لە ئەنجومەنی سینات، ئەنجومەنی پیران، شاندەکە لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی

خزمەتی سەربازیی سینات، سیناتۆر جۆن ماكکین، کۆبوونەوەیەكی کرد بۆ تاتوێی ڕەوشی هێزەكانی پێشمەرگەی کوردستان. وەزیر فلاح وتی “هێزەكانی پێشمەرگە لە جیاتی هەموو جیهانی ئازاد شەڕی دژی داعش دەکەن. ئەوە لە بەرژەوەندیی کوردستان و عێراق و خۆرئاوایە کە پشتگیرییان لێ بکەن چونکە هەرە کاریگەرترین هێزی سەر زەوین لە ناوچەکە.” شاندەکە هەروەها کۆبوونەوەی لەگەڵ سیناتۆر ڕیچارد بێر و دایان فایانستاین کرد، سەرۆك و جێگری سەرۆكی لیژنەی هەواڵگریی لە سینات، هەروەها شاندەکە لەگەڵ سیناتۆر بۆب کۆركەر، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی سینات، کۆبۆوە.

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ويلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا، شاندەکە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێزان دێڤین نونیەس و ئادەم شیف کرد، سەرۆك و ئەندامی باڵای لیژنەی هەواڵگریی لە ئەنجومەنی نوێنەران، نوێنەر رۆدنی فیلینگهۆیزن، سەرۆكی لیژنەی لاوەکیی تەرخانکردنی دارایی بۆ بەرگری، و نوێنەر جارد پاڵس، سەرۆكی کۆکەس – کۆڕبەندی دۆستایەتی کورد و ئەمريكا لە کۆنگرێس.

لە دەستگای بەناوبانگی برووکین ئینستوتیشن، گەورە توێژەر کێنیس پۆلاك میواندارێتی بەڕێزان دکتۆر فوئاد و وەزیر فلاحی کرد بۆ پێشکەشکردنی پوختەیەك لەسەر خۆرهەڵاتی نێوین بە گەورە پسپۆڕان و شارەزایانی واشینگتۆن. لە گفوتۆگەکەدا تاوتوێی ڕەوشی سەختی قەیرانی ئابووری کوردستان کرا، لەگەڵ کاریگەرەکانی ئەم قەیرانە لەسەر توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەدان بە شەڕی دژی داعش و دابینکردنی هاوکاری و خزمەتگوزاری بۆ پەنابەر و ئاوارەكان.

هەروەها بەڕێزان دکتۆر فوئاد و وەزیر فلاح و نوێنەر بەیان سامی رەحمان لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە ويلایەتە یەكگرتووەكان، بەڕێز لقمان فەیلی، کۆبوونەوەیەكیان ساز کرد.

شاندەکە درێژە بە کۆبوونەوەكانی دەدات لە کاپیتۆڵ هیڵ لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەمريكا و کەناڵەكانی میدیا لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا.

Read this press release in English here.
Background pattern
Colors
Skin
Layout style