11/4/2016

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتە واشنگتۆن بۆ تاوتوێی قەیرانی ئابووری

Washington, DC, USA (us.gov.krd) وەفدێكی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز جێگری سەرۆك وەزیران، كاک قوباد تاڵەبانی، دەستی بە کارەکانی سەردانەکەی کرد بۆ واشینگتۆن، کە هەفتەیەک دەخایەنێت. سەردانەکە لە دووشەممەوە دەستی پێکرد و شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەمریكی، ئەندامانی ئەنجومەنی کۆنگرێس، و پسپۆڕان و کەناڵەکانی میدیا لەخۆدەگرێت.

ئامانجی ئەم سەردانە بریتییە لە گەیاندنی ئەو قەیرانە سەختە ئابوورییەی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بۆتەوە و داواکردنی هاوکاریی دارایی بەپەلە لە ويلایەتە یەكگرتووەکان و دەستگا داراییە نێودەولەتییەکان. هاوڕێ لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران، بەڕیز قوباد تاڵەبانی، بەڕێزان کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە وەزیر فەلاح مصطفی ئەندامی شاندەکەن، بە ئامادەبوونی بەڕێز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەکان بەیان سامی عبدالرحمن.

رۆژی دووشەممە، شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ويلایەتە یەكگرتووەكان کۆبۆوە، لەناویاندا جێگری وەزیر بۆ کاروباری ئاسایشی مەدەنی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ سارا سیواڵ، یاریدەدەری وەزیر بۆ نووسینگەی دانیشتوان، پەناهەندە و کۆچ ئان ڕيچارد، جێگری یاریدەدەری وەزیر بۆ کاروباری عێراق بەڕیز جۆزێف پەنینگتۆن، باڵیۆزی ناجێگیر بۆ کاروباری ئازادیی نێودەوڵەتیی ئایین دێڤید سارستاین، و راوێژکاری تایبەت بۆ کەمەنەتەوەییە ئایینیەكان لە خۆرهەلاتی نزیك و باشور و ناوەڕاستی ئاسیا، کنۆکس سێمس. وەزیر فلاح مصطفی وتاری دەستپێکی پێشکەش بە پسپۆڕانی وزە، و راوێژکاران و وەبەرهێنەران کرد لە کۆنفرانسی سیاسەتی وزە و جیۆپۆلیتیک.

Background pattern
Colors
Skin
Layout style