11/2/2016

ئەندامێکی کۆنگرێسی ويلایەتە یەكگرتووەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران وتارێك پێشکەش دەکات بۆ پشتگیریی لە پێشمەرگە

واشنگتۆن، پایتەخت، ويلایەتە یەكگرتووەکانی ئەمريكا (us.gov.krd)

ئیلیانا رۆز-لایتنن لە وتارەكەیدا لە رۆژی پێنجشەممە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ويلایەتە یەكگرتووەكان وتی “ئەمڕۆ لێرە وەستاوم بۆ ڕێزلێنان لە بایەخی هەوڵەکانی کوردەکان و پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش… دەبێت کاری زیاتر بکەین لە شەڕی دژی داعش لەسەر خاك، و دەبێت هاوکاریی ئەو هاوپەیمانانەمان بکەین کە دەیانەوێت بۆ ئەم کارە لەگەڵمان بن”.

نوێنەر رۆز-لایتنن تیشکی خستە سەر ئازایەتی پێشمەرگە لە شەڕەکانیان لە دژی داعشی تیرۆریست، سەرەڕای ئەو گرفتە ئابوورییانەی ڕووبەڕووی كوردستان بوونەتەوە.

پێشمەرگە لە بەرەیەك بە درێژایی ٦٥٠ میل شەڕ لەگەڵ داعش دەکەن، و ڕووبەڕووی هێرشی خۆکوژی و هاوەنی گروپە تیرۆریستییەكە دەبنەوە. هەروەها زیاتر لە ١٤٠٠٠ میلی چوارگۆشەیان ئازاد کردووە، بە هەندێك شوێنی ستراتیجییەوە لە سێ لای موسڵ، و شاری شەنگال (سنجار).

ئەم سەرکەوتنانە نرخیان گران بوو. رۆز-لایتنن وتی “لەم شەڕەدا ١٦٠٠ پێشمەرگە شەهید بوون و هەزارانی تر بریندار بوون. ئێمە سوپاسی هەموو پێشمەرگەکان دەکەین کە شەڕ بۆ لەناوبردنی داعشی شەڕانگێز دەکەن.”

دوابەدوای وتارەکە، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەکان، بەیان سامی عەبدول ڕەحمان، وتی “ئەمریكا هاوبەشێکی پڕبایەخی هەرێمی کوردستانە لە شەڕەکەمان دژی داعش. ئێمە سوپاسی نوێنەر رۆز-لایتنن و ئەندامانی تری کۆنگرێس دەکەین کە ڕێز لە قوربانیەکانی پێشمەرگە دەنێن، و سوپاسیان دەکەین بۆ پشتگیرییان لە ئێمە. بۆ ئێمە هەموومان لە کوردستان ئەوە زۆر گرنگە کە ورەی پێشمەرگەکانمان بە بەرزی بمێنێتەوە و من دڵنیام وتارەکەی خانم ئەندامی کۆنگرێس رۆز-لایتنن ئەم کارە دەکات.”

لە وتارەکەیدا، نوێنەر رۆز-لایتنن ئاماژەی کرد بە سەرنجەکانی وەزیری بەرگری ويلایەتە یەكگرتووەكان، ئاش کارتەر، و پێشمەرگەی بەو جۆرە شەڕکەرە کاریگەرانە باس کرد کە ويلایەتە یەكگرتووەكان پێویستی پێیەتی.

بەڕێزیان تیشكی خستە سەر ئەوەی کە قەیرانیی دارایی کوردستان بووتە مایەی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نەتوانێت مووچەی پێشمەرگە بدات. نوێنەر رۆز لایتینن وتی “باری گرانی شەڕ و بەرپرسیارێتیی هاوکاریکردنی ١.٨ ملیۆن خەڵکی تر، ئابووریی کوردستانی بردۆتە کەناری هەرەس.”

لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە کوردستان ئامێزی کردۆتەوە بۆ زیاتر لە ١.٨ ملیۆن پەنابەری سوری و ئاوارەی ناوخۆیی عێراق، بەم شێوەیش ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بە رێژەی ٣٠ دەرسەت زیادی کردووە. لە کانونی دووەمی ٢٠١٥ بانکی جیهانی مەزەندەی ئەوەی کردووە کە حکومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە ١.٤ تا ٢.٤ ملیار دۆلار دەبێت بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخاندا بۆ ئەوەی ئابووریی کوردستان سەقامگیر ببێت.

لە کاتێكدا قەیرانی پەنابەران و ئاوارە بەردەوامە، تەمویلی نێودەوڵەتیی بۆ ئۆپەراسیۆنە مرۆییەكان دواکەوتووە، لە ٢٠١٥٤ دا ٢٥ دەرسەت کەموکووڕیی هەبووە لە تەمویل، ئەمەش بۆتە مایەی ئەوەی تەمویلی پڕبایەخ ببڕدرێت لە بەرنامەکانی تەندروستی و هاوکاریی خۆراك.

لە کۆتایی وتارەکەیدا، نوێنەر رۆز-لایتینن وتی، لەبەر ئەم هۆیانە، بڕیارێک بەم زووانە پێشکەش دەکەم بۆ ڕێزلێنان لە ژن و پیاوی پێشمەرگەی دلێر و خێزانەکانیان کە ئازایانە دژی شەڕانگێزیی داعش دەجەنگێن، و، بۆ ڕێزلێنان لە گەلی کورد کە بە خۆڕاگریی ڕاوەستاون لە هەمبەر زەحمەتییەكانی ئەم جەنگە.

–>You can watch a film of her speech here…

–>Read this press release in English.

Background pattern
Colors
Skin
Layout style